٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٩
ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا دایەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ڕژیمی ئەمریکا دەیەویست بەرژەوەندی کورت‌خایەنی بە تێچووی ئاسوودەیی درێژخایەنی وڵاتان دابین بکات؛ ئەو ڕژیمە دەبێ کۆتایی بە تاک‌لایەن‌خوازیی دزێوی بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە ئاماژە بە ساڵوەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، نووسی: بەرجام نە یەکەمین و نە دوا دەسکەوتنی چەندلایەنەیە کە ترامپ لێی کشاوەتەوە.

وتیشی: ڕژیمی ئەمریکا دەیەویست بەرژەوەندی کورت‌خایەنی بە تێچووی ئاسوودەیی درێژخایەنی وڵاتان دابین بکات؛ ئەو ڕژیمە دەبێ کۆتایی بە تاک‌لایەن‌خوازیی دزێوی بێنێت.

342/